سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای نێودڵەتیی تاوانەکان بۆدەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جۆ بادن سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی راگەیاند، ئەوبریارە شۆکهێنەرە و مایەی قبوڵکردن نییە.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ئەمریکا هەمیشە پسشیوانیی ئیسرائیل دەکات و دژی هەڕەشەکانی سەرئاسایشی ئەو وڵاتە دەوەستێت، راشیگەیاند، باروونتربم داداگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان یەکسانانە مامەڵە لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا ناکات.
بایدن ئەوەشی خستەروو، دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان دوێنێ بۆیەکەمجار لەمێژووی ٢٢ ساڵەیدا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کەهاوپەیمانی سەرەکی رۆژئاوایە دەرکرد.
بەگوێرەی فەرمانەکە، نەتانیاهۆو و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە بەتاوانی جەنگی پەیوەست بەشەڕی غەززەوە تۆمەتبارن و ئیسرائیلیش دەڵێت، هیچ شەڕێک لەو شەڕەی غەززە دادپەروەرانەتر نییە.
بەگوێرەی فەرمانەکە، ١٢٤ وڵات کە پەیماننامەی رۆمایان واژۆ کردووە، پابەندن بە دستگیرکردنیان.