ئەمڕۆ بۆ رۆژی سێیەم پرۆسەی سەرژمێری لەهەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت و بژمێرەکان بۆجاری سێیەم سەردانی ماڵەکان دەکەن.
محمود عوسمان، سەرۆکی جێبەجێکاری سەرژمێری لەهەرێمی کوردستان داوای لەهاونیشتمانییان کرد لەماڵەکانیان بمێننەوە.
راشیگەیاند، ئەوماڵانەی لەماڵ نابن یاخود کەسیان تێدانیە بەچۆڵ هەژمار دەکرێن.