هێمن ئەحمەد
رۆژی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، پرۆسەی سەرژمێری گشتیی بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش کاتژمێر دوانزەی شەو قەدەغەی هاتوچۆی گشتیی لە نێوان پارێزگاکان و نێو پارێزگای کەرکوک دەست پێدەکات.
لەوبارەیەوە عەمید سابیر محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک، بە کوردستانی نوێی راگەیاند: ئەو کەسانەی لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا گەشتیی فرۆکەوانییان هەیە، دەبێت بەڵگەی تەواوی گەشتەکەیان پێ بێت ئەگەرنا رێگەی پێنادرێت گەشت بکات. سەبارەت بە دەرمانخانە، نانەواخانە، مارکێتی نێو کۆڵانەکان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک، وتی: ئەوان رێگە پێدراون لەبەرئەوەی پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیانن، بۆیە دەبێت کراوە بن.
باسی لەوەشکرد کارمەندانی تەندروستی ئێشکگر، کارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و رۆژنامەنوسان ئەوانەی باجی رێگەپێدراویان بۆ کراوە قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.