كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە ناوچەکە دەکات، ئەمشەو بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان ده‌ستپێده‌كات، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماشدا، سەرەتا لە درەنگانی شەودا بەفربارین لەسەر ناوچە سنوورییەکان ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە شەودا کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لەناوچەکەمان دەکات، ئەمشەو بارانبارین لەناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکات بەشێوەی نمەباران، لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما، سەرەتا لەدرەنگانی شەودا بەفربارین لەسەر ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات.