رفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی، راستترین و ژیرانەترین سیاسەت جێبەجێدەکات

05:22 - 2025-08-18
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی کرد و لەگەڵ لێپرسراوی بازنە و کۆمیتە و بنکەکانی ئەو سنوورە کۆبووە و هەڤاڵانی راسپارد وەک هەمیشە پەرۆشبن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئایندە و لە خۆسازدانی رێکخستنەکان و جۆشدانەوەی جەماوەریشدا بەردەوامبن.
بەئامادەبوونی هەڤاڵ هیوا عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە سنووری چەمچەماڵ، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عیراق کرد و رایگەیاند، یەکێتی بەرپرسیاری گەورەی نەتەوەیی و نیشمانی لەسەرشانە و هەوڵ و خەباتێکی بێوچانی داوە کە پێگەی کورد لە دامەزراوەکانی عیراقی فیدڕاڵدا بەهێز بێت، لەوبارەیەوە وتی: بەپەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی ئەركەکان دەتوانرێت باڵانسی دەنگی یەكێتی بەرزتر بێتەوەو دەستكەوتی زیاتریش بۆ گەلەکەمان بەدەست بێنین.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئامانج لە نوێکردنەوە و گۆڕانکاری لە کاری رێکخراوەیی و ئۆرگانەكاندا ئەوەیە رێژەی دەنگی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر بکرێت، وتیشی: یەکێتی، راستترین و ژیرانەترین سیاسەت جێبەجێدەکات هەتا زۆرترین دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان بەدەستبێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان