سەرۆک بافڵ: حکومەتێک پێکبهێنین کە خزمەت بکات و یەکێتی هاوبەشێکی راستەقینە بێت

06:39 - 2025-08-18
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ئامانجە باڵاکان.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، سەرۆک بافڵ جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا کردەوە.

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە حکومەتێک پێکبهێنین کە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات و یەکێتی تێیدا هاوبەشێکی راستەقینە بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان