بەمەبەستی بەخشینی زانیاریی زیاتر بە خوێندكارانی زانكۆ، دوێنێ سەرنووسەری كوردستانی نوێ، لە سمینارێكدا لە ساڵۆنی رۆژنامەكە، بابەتێكی لەسەر (ئەزموونی بەهای هەواڵ لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ) پێشكەش بە ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشی تەكنیكی میدیای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد.
لە سمینارەكەدا لایەنی پراكتیكیی چۆنیەتی مامەڵەكردنی كوردستانی نوێ لەگەڵ رووداو و هەواڵەكانی ناوخۆ و دەرەوەی كوردستاندا بۆ فێرخوازان روونكرایەوە.