د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، پرسی مووچەو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕابردوودا دووکێشەی سەرەکی هەرێم و بەغدادبوون، ئێستا زۆربەی گرفتەکان چارەسەربوون.
وەزیری دەرەوەی عیراق راگەیاند: زۆربەی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربوون و ئەوانەشی کە ماون چارەسەردەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دوو کێشەی سەرەکی هەرێم و بەغدابوون.
چاوەڕواندەکرێت سبەی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم بگاتە وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی عیراقیش دڵنیاییان داوە لە زامنکردنی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها چاوەڕێش دەکرێت رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت سەبارەی بە مووچەی ساڵی ٢٠٢٥.