سەرۆک بافڵ لەگەڵ توێژەرێکی باڵا لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش کۆبۆوە

08:04 - 2024-11-30
کوردستان
149 جار خوێندراوەتەوە




بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵکەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) کە سەنتەرێکی پێشەنگی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئەڵمانیایە کۆبووەوە کە ساڵانێکی زۆرە دڵسۆزی دۆزی کوردە و بەردەوام سەردانی کوردستانی کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دواین پێشهاتەکانی کوردستان و عیراقی بۆ پڕۆفیسۆر ڤۆڵکەر خستەڕوو. 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ تیشکی خستەسەر رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تواناکانی بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ کوردستان بۆ گەشەپێدانی ئابووری بۆ رەخساندنی خۆشگوزەرانی و دەرفەت بۆ خەڵکەکەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان