هێمن ئەحمەد
تیمەکانی شارەوانی کەرکوک بەشەو و رۆژ کاردەکەن لەپێناوی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانەکەی.
لەوبارەیەوە عەدنان گەڵاڵی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک، بە کوردستانی نوێی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی پارێزگاری کەرکوک، تیمەکانیان بەمشەوە سەرقاڵی کونکرێتکردنی گەڕەكی بارودخانەن.
وتیشی: خزمەتگوزارییەکان سەرجەم گەڕەکەکانی شارەکە دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی.