تەها عەبدوڵڵا
دوێنێ 2/12 یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو و سەرجەم كاندیدە دەرچووەكانیش سوێندی یاساییان خوارد.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، نیشتیمان مستەفا ناوپردانی ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەگوێرەی بەرنامەی كار یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان بەشێوەیەكی ئاسایی و یاسایی بەڕێوەچوو، كە پەرلەمانتارانی نوێ، سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەكاربوون.