دوو کتێب لەسەر تاكتیكی شەترەنج

01:14 - 2024-12-10
وەرزش
99 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممەی رابردوو، 8/12/2024، لەبارەگای ئەكادیمیای شەڕەنجی هەولێر، دوو کتێبی نووسەر و راهێنەری شەترەنج، پشتیوان شێخ ئەحمەد بڵاوکرایەوە.
سەبارەت بە ڕێورەسمەكە پشتیوان شێخ ئەحمەد وتی: ماویەكی زۆرە خەریکی نووسینەوەی ئەم دوو کتێبەم، كە باس لە ئامرازەكانی تاكتیك لەشەترەنجدا دەكات، من مەبەستی سەرەکیم ئەوەیە لەبەر نەبوونی سەرچاوەی زۆر بە زمانی كوردی لەبواری شەترەنجدا، بەشێوازێكی ستاندارد و ئەكادیمی باس لەئامرازەكانی تاكتیكی شەترەنج بكەم.
هەروها وتی؛ هەرچەندە لەمەوبەر سێ چوار کتێبی ترم لەسەر شەترەنج بڵاوكردۆتەوە  و پێشوازییەكی باشیان لێكرا، بەڵام ئەم دوو کتێبە، تایبەتمەندییەکی ناوازە و بەهای زۆریان هەیە و هیوادارم سودیان هەبێت.
زاگرۆس

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان