و: عه‌بدوڵڵا مه‌حمود زه‌نگەنه
له‌كتێبه‌كه‌یدا كلنتۆن دانی به‌وه‌دا ناوه له په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌شیاودا بووه له‌گه‌ڵ مۆنیكادا، به‌ڵام باسی لایه‌نه شاردراوه‌كه‌ی نه‌كردووه كه ئاخۆ ئه‌و رووداوه ته‌نها هه‌وڵێكی تۆڵه‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی بووه له‌لایه‌ن بنیامین نه‌ته‌نیاهۆوه؟ چونكه كلنتۆن فشاری خستبووه سه‌ر نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ناونراو به«كامب دێڤد» له‌گه‌ڵ یاسر عه‌ره‌فات
ئاساییه سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی یاداشته‌كانی بنووسێته‌وه‌و كاره سیاسییه‌كانی قۆناغی سه‌رۆكایه‌تیی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و جیهانیش باس بكات، به‌ڵام بیل كلنتۆنی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، كتێبێكی نووسی باس له ژیانی ده‌كات وه‌ك هاوڵاتییه‌ك و كتێبه‌كه‌یش ناوناوه«هاوڵاتی»كه له 19ی مانگی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵی 2024دا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه‌یش كاتێكی گونجاوی دوای كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵیش‌دا بیكاته یه‌كێك له دیارییه فیكرییه‌كان بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وانیش بیكه‌ن به‌دیاریی سه‌ری ساڵ بۆ یه‌كتری.
كلنتۆن و ژیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی
ئایا ژیانی سه‌رۆكه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی‌دا زه‌حمه‌ته كه ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌ك له بازنه‌ی ناوداریدا ژیاون و چاویان له‌سه‌ره؟ ده‌روونناسان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن پرسه‌كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر قۆناغی دواتریان ئاخۆ به‌داخ و كه‌سه‌ری به‌جێهێشتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و ئیمتیازیاته‌كانییه‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی جێده‌هێڵن، یان له وڵاتێكی دیموكراسیدا هاوڵاتیبوون له پێش پۆستی سه‌رۆكایه‌تییشه‌وه‌یه، بگره هاوڵاتیبوون پۆستێكه كه‌س ناتوانێت لێتیبسه‌نێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌یش ده‌توانیت وه‌ك هاوڵاتی هه‌مووجۆره خزمه‌تێك پێشكه‌شی خه‌ڵك و وڵاتیش بكه‌یت، بۆیه كلنتۆن توانیویه‌تی سوود له به‌هره‌و ئه‌زموونه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ژیانی سیاییدایه فێری بووه وه‌ربگرێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن توانیی؟ بێگومانە كه پێكهاته‌ی فیكری و زانستی و كه‌لتووری و كۆمه‌ڵگه‌یی رۆڵیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی كلنتۆن به‌كالۆریۆسی زانسته‌كان و دكتۆرای یاساكه‌ی كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌وه‌دا بگاته پۆسته‌كانی به‌سه‌رۆكایه‌تییشه‌وه، به‌تایبه‌تی كاره‌خێرخوازییه‌كان له‌ناوخۆی ئه‌مریكاو وڵاتانی تریش له‌كاتی كاره‌ساته سرووشتیه‌كاندا. ده‌توانین بڵێین بۆ ئه‌م كتێبه له‌ئاستی كرۆنۆلۆژیایه‌كداین بۆ گرنگترین رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی 21 و به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ری 2001 و قۆناغی دواتری داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق، دواتر زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی هاییتی، قه‌یرانی دارایی وڵاته‌كه‌ی له 2008 و تاده‌گات به په‌تای كۆرۆناو زیانه‌ك گه‌وره‌كانی. كتێبه‌كه‌ی هاوكات باس له كلنتۆنی هاوژین ده‌كات كه پشتگیری له هیلاریی خێزانی كردووه له‌هه‌موو قۆناغه سیاسییه‌كانی و ململانێكانیدا بۆ پۆسته‌كانی سیناتۆری و سه‌رۆكایه‌تی.
هاوڵاتیبوون رێگه‌یه‌ك بۆ هاوبه‌شیی مرۆڤایه‌تی
ئایا خاڵێكی گه‌وهه‌ریی تریش هه‌یه كتێبه‌كه‌ی كلنتۆن وه‌ك ته‌وه‌ر باسی بكات؟ زیاده‌ڕه‌ویی نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین بیرۆكه‌ی هاوڵاتیبوون بابه‌تی سه‌ره‌كیی كاره‌كانی عه‌قڵ و دڵ و ده‌روونێتی، به‌لایه‌وه هاوڵاتییان هاوبه‌شییه‌كی مرۆڤایه‌تییان هه‌یه له‌ئێستاداو بۆ ئاماده‌بوونیش بۆ ئاینده‌یان، ئه‌وه‌یش دیدێكه بیری چینایه‌تی یان داروینیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی تێده‌په‌ڕێنێت. بۆیه له‌باره‌ی هاوڵاتیبوونییه‌وه ده‌ڵێت:»له‌خۆمم پرسی، ده‌بێ به‌یانیی رۆژی 22ی كانوونی دووهه‌می 2001 دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانم نامێنێت چی بكه‌م له‌و ماوه‌یه‌ی بۆ ژیان ده‌مێنێت، بڕیارمداوه ده‌بێ هه‌میشه به‌مجۆره بیربكه‌وه‌و بڵێم: ئه‌مڕۆ ده‌بێ چی بكه‌م؟ چۆن ده‌توانم له‌شتێكدا جێبایه‌خمه یاسا به‌ره‌وپێش ببه‌م؟». كلنتۆن له‌كتێبه‌كه‌یدا باسی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌كات له‌ڕه‌وتی ژیانیدا پێیانگه‌یشتووه، له مامۆستاكانی پێشووی و هونه‌رمه‌نده هایتییه‌كانه‌وه تاده‌گات به هاوه‌ڵانی له‌كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان. به‌م هۆیه‌وه ده‌ڵێت سروشتی مرۆیی له‌میانه‌ی تێپه‌ڕینی سه‌رده‌مه‌كانه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه‌و ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی:»ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ندێك گه‌مه‌ی نوێ و گه‌شمان ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌تواناماندایه بیانكه‌ین پێش مردنمان». هه‌روه‌ك چه‌ندین پرسیاریش رووبه‌ڕووی به‌رپرسه باڵاكان ده‌كاته‌وه دوای نه‌مانی كورسییه‌كانیان و ده‌ڵێت:»ئایا بارودۆخی خه‌ڵكی كاتێك باشترده‌بێت له‌ئیش ده‌وه‌ستن یان كاتێك ده‌ستبه‌كارده‌بن له‌ئیشدا؟ ئایا مناڵه‌كانمان ئاینده‌یه‌كی روونتریان ده‌بێت؟ ئایا له‌بری رووخان ده‌توانین زیاتر نزیك بینه‌وه لێیان؟ به‌شێكی دیاری كتێبه‌كه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و كاره خێرخوازییانه‌ی له‌ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌یشدا له‌ڕێی دامه‌زراوه‌ی كلنتۆنه‌وه كردوویانه.
بیل كلنتۆن ده‌نووسێت:»هه‌ر هێنده‌ی بیرم له‌چوونه ژیانی سیاسی كرده‌وه، تێگه‌یشتم كه نامه‌وێت له‌میانه‌ی پۆسته‌كانه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێم به‌ڵام چیم كرد؟ دواتر له‌وه تێگه‌یشتم ده‌بێ هه‌موو كاره خێرخوازی و سیاسییه‌كانیشمان له‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره توند‌و راستگۆیانه‌وه وه‌ربگرینه‌وه كه ده‌ڵێت: ئه‌وكاته چ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا بووه، چونكه هه‌موومان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ناڕه‌خسێت وه‌ك فرانكلین رۆزفلت بین له‌كاتی چه‌قبه‌ستنی ئابووریدا، ناشتوانین وه‌ك ئه‌براهام لینكۆلن بین له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی فۆرت سمتردا كرا به‌سه‌رۆكی وڵات، به‌ڵام هه‌ركه‌سه‌و كات و كه‌سانی خۆیشی هه‌یه له‌وكاته‌دا له‌خزمه‌تی ئه‌وانه‌دا ده‌بن چیرۆك و خه‌ون و هیواو ترسی خۆیان هه‌یه، هێزگه‌لێكیش هه‌ن هزرو بیری جیاوازیان هه‌یه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانیش به‌شێوازی نوێ تۆمارده‌كرێن، ده‌بێ بیر له‌هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ینه‌وه‌و ته‌نها شه‌یدای ئه‌وكاته نه‌بیت تیایدایت و چۆن ئیش ده‌كه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌میشه ئه‌وه‌بكه‌یت خۆت بڕوات پێیه‌تی ده‌بێ بكرێت».
له‌كتێبه‌كه‌یدا كلنتۆن دانی به‌وه‌دا ناوه له په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌شیاودا بووه له‌گه‌ڵ مۆنیكادا، به‌ڵام باسی لایه‌نه شاردراوه‌كه‌ی نه‌كردووه كه ئاخۆ ئه‌و رووداوه ته‌نها هه‌وڵێكی تۆڵه‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی بووه له‌لایه‌ن بنیامین نه‌ته‌نیاهۆوه؟ چونكه كلنتۆن فشاری خستبووه سه‌ر نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ناونراو به«كامب دێڤد» له‌گه‌ڵ یاسر عه‌ره‌فات، به‌ڵام نه‌ته‌نیاهۆ به‌رده‌وام ره‌تیكردۆته‌وه، بۆیه نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر له‌وفشارانه‌ی وازنه‌هێنێت كارێك ده‌كات واشنتۆن گڕبگرێت، بۆیه له‌ڕێی مۆنیكاوه كاری خۆی كرد، به‌ڵام پێده‌چێت رووداوه‌كه‌ی مۆنیكا له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كلنتۆن نه‌مابێت، گه‌رچی له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كارگه‌یشتبوو به‌وه‌ی له‌نێوان كلنتۆن و هیلاریی خێزانی‌دا شه‌ڕه‌چنگیش درووست بێت و به‌روخساری كلنتۆنه‌وه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام كلنتۆن به‌رووداوی بۆمبارانكردنی عێراق سه‌رنجی خه‌ڵكی ئه‌مریكای به‌لایه‌كی تردا گۆڕی. له لاپه‌ڕه‌كانی تری كتێبی»هاوڵاتی»دا هه‌ندێك لایه‌نی خێزانیی كلنتۆن ده‌خوێنرێته‌وه، به‌تایبه‌تی بایه‌خی به هاوسه‌رگیریی چێلسی كچی كه ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌ی له‌ساڵی 2010 دا» 3» ملیۆن دۆلاری تێچووه‌و هه‌ندێ ورده‌كاریی تریش.
12 رێساكه‌ی كلنتۆن له سیاسه‌تدا
كلنتۆن له‌و كتێبه‌یدا پوخته‌ی كاری سیاسییمان ده‌خاته‌به‌ر ده‌ست، ئه‌و 12 رێسایه‌ی له حاكمی ویلایه‌تی ئه‌ركنساسه‌وه تاكۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كاری له‌سه‌ریان كردووه:
رێسای یه‌كه‌م: به‌كه‌س مه‌ڵێ ده‌چم بۆ دۆزه‌خ مه‌گه‌ر كاتێك بتوانیت ئه‌ویش ناچاربكه‌یت رازیبێت له‌گه‌ڵ خۆتدا بیبه‌یت. دووه‌هه‌م: هه‌رگیز له‌شوێنه گشتییه‌كاندا مه‌ی مه‌خۆره‌وه. سێهه‌م: هه‌ركات گوێت له‌ده‌سته‌واژه‌ی: ئه‌مه پرسێكی كه‌سێتی نییه بوو، ده‌بێ خۆتی بۆ ئاماده‌بكه‌یت. چواره‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانیی گه‌رمی له‌خۆیه‌وه بگه‌ێنێت به‌تۆ ئه‌وكاته خۆت ئاماده بكه بۆ برژان. پێنجه‌م: هه‌مووان به‌گشتی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریدان، به‌ڵام له‌زۆرینه‌ی باره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌م پرسه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر دیاركردنی ئه‌و گایه‌ی ده‌بێ شۆقی لێبدرێت. شه‌شه‌م: كاتێك خه‌ڵكی ده‌ڵێن كێشه‌كه دارایی نییه، ئه‌وا بزانه باسی كێشه‌ی كه‌سێكیتر ده‌كه‌ن نه‌ك خۆیان. حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر كیسه‌ڵێكت له‌سه‌ر عه‌موودی كاره‌بایه‌ك بینی، بزانه به‌ڕێكه‌وت نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وێ. هه‌شته‌م: كه ده‌ته‌وێ كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت، ده‌بێ بچیته شوێنێكی تری دوور له‌شوێنه‌كه‌ی خۆت. نۆیه‌م: ده‌بێ بزانیت كاتێك هه‌سته‌كه‌یت مه‌ترسیت له‌سه‌ر نییه، یان تووڕه‌و ماندوویت ئه‌وه له‌وپه‌ڕی لاوازیدایت. ده‌یه‌م: هه‌میشه ره‌خنه به‌جدی وه‌ربگره، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنانه نا له‌خۆت ده‌گیرێن. یانزه‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌هه‌ست و سۆزه‌كانته‌وه ئیش بكه‌یت، له‌شوێنێكی تردا ئیشێك بدۆزه‌ره‌وه. دوانزه‌یه‌م: له‌خه‌ڵكی نا‌ئومێد مه‌به، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی باش له‌هه‌ڵكه‌ندن به‌رده‌وام بیت، له‌ژێر زه‌وییشدا بێت كه‌سێك ده‌بینیته‌وه. كلنتۆن له‌كۆتایی ئه‌و رێسایانه‌دا ده‌ڵێت:»هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 ناچاری كردم به رێسایه‌كی نوێوه بچمه یه‌كێك له‌شوێنه بازرگانییه‌كان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:»ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بوویت له‌ژوورێكداو وتی: سه‌ركه‌وتنت بێگومانه، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ بكه، سوپاسی بكه‌و هه‌رچی زووتره بڕۆ، چونكه ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌ویت به‌ڵام نایانه‌وێ له‌ترسی ره‌خنه یان سزادانیان به‌ناوی تۆوه قسه‌بكه‌ن، به‌هه‌رحاڵ، قسه‌كه‌یان مانای خۆی هه‌یه‌و تۆیش خۆت بۆ جووڵه ئاماده‌بكه«. كتێبه‌كه‌ی كلنتۆن باسی زۆرتری تێدایه، به‌ڵام بۆ ئێمه هێنده به‌سه له‌به‌شێك له‌ژیانی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا بزانین.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندنت عربی 30/11/2024