بەسەرکردنەوەی بۆردی وەرزشیی یەکێتی بۆ یانە و دامەزراوە وەرزشییەکان بەردەوامە

02:51 - 2022-07-18
کوردستان
675 جار خوێندراوەتەوە

پاش بەسەرکردنەوەی یانەی وەرزشی چوارقورنە و سازکردنی فێستیڤاڵی پاڵەوانبوونی یانەکە و گەیشتنیان بەڕیزی یانە نایابەکان، لە چوارچێوەی سەردانە مەیدانیەکەیدا سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەکێتی بەیاوەری ھەڤاڵانی بۆرد سەردانی یانەی وەرزشی رانیەی کرد.
مەبەستی سەردانەکەی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کێشە و گرفتەکانی یانەکە و کەموکوڕیەکانی یاریگای یانەکە.
لە سەردانەکەیدا لێپرسراوی بۆرد پشتیوانی بۆردی وەرزشیی بۆ یانەکە و دەستەی ئیداری دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردن و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.

ھاوکات و سەرۆک و دەستەی ئیدارەی یانەی رانیە سوپاسی ھەڵوێستی لێپرسراوی بۆردیان کرد بۆ ھاتن بەدەم کێشەکانیان و ھیواشیان خواست کە بۆردی وەرزشیی یەکێتی ھەر وەک چۆن ھەمیشە لە خەمی وەرزش و وەرزشکاران دابووە بەبێ جیاوازی، لە داھاتووشدا لەسەر ھەمان رێگە بەردەوام بێت بۆ باشترکردنی دۆخی وەرزش لە سەرجەم شار و شارۆچکەکاندا.

#بۆردی وەرزشیی یەکێتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان