هێرشی یەكلاكەرەوە دژی داعش لە قەرەچوغ دەستپێدەكات

10:29 - 2022-07-19
کوردستان
515 جار خوێندراوەتەوە

بەسەرپەرشتی هاوپەیمانان و بەشداری دژەتیرۆری عیراق و سوپای عیراق و پێشمەرگە،  بەدرێژایی 11 كیلۆمەتر هێرشێكی یەكلاكەرەوە بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی داعش لە قەرەچوغ دەستی پێكرد.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخش و كارگێڕی مەڵبەندی قەرەچوخی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشەكە دەستیپێكرد كە  پێیدەچێت هێرشێكی یەكلاكەرەوە بێت دژی چەكدارانی داعش لەشاخی قەرەچوغ و چەند رۆژێك بخایەنێت.
وتیشی: لەم هێرشەدا فڕۆكەی شەڕكەر و هەلی كۆپتەر پشتیوانی هێزە زەمینیيەكەی دژەتیرۆری عیراق دەكەن، دانیشتوانی ناوچەكەش بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەنجامی شەڕەكە دەكەن تا بەئارامی بگەڕێنەوە گوندەكانی خۆیان.
راشیگەیاند: هەر لەسەرەتای هاتنی داعش  بۆ شاخی قەرەچوغ هێزە پارتیزانە خۆبەخشەكەی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشدارێكی كارای هێرشەكانی دژ بە داعش بوون، ئێستاش بەهەمان شێوە بەپێی توانا و شارەزاییان بەژمارەیەكی كەمەوە بەڵام بەشارەزاییەكی زۆرەوە لەگەڵ هاوپەیمانان و دژە تیرۆردا بەشداری ئەم هێرشەن.

#قەرەچوغ

بابەتە پەیوەندیدارەکان