پڕۆسەی خوێندن لە ٩٠٪ی خوێندنگەکانی سلێمانی دەستی پێکردۆتەوە

12:11 - 2024-12-22
کوردستان
288 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، زیاتر لە دووهەفتە دەبێت بایکۆتی پرۆسەی خوێندن لەلایەن مامۆستاکانەوە لەسنووری شاری سلێمانی کراوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە دەوام دەستیپێکردۆتەوە.

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵات لە سلێمانى  راگەیاند، پرۆسەى خوێندن لە ٩٠٪ی خوێندنگەکانى سلێمانى دەستیپێکردۆتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەک مامۆستا لە بایکۆت بەردەوامن و چاوەڕێى وەرگرتنى مووچەى مانگى ١١ دەکەن.

وتیشی، پەروەردەکانى دەرەوەى شارى سلێمانى گرفتى دەستپێکردنەوەى پرۆسەی خوێندنیان هەیە، چونکە مامۆستایانى گرێبەست هێشتا مووچەى مانگى ١٠ یان وەرنەگرتووە.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵات لە سلێمانى، ئەوەشى روونکردەوە، تاقیکردنەوەکان بەشێکیان لە ٤ ی کانونى دووەمى ٢٠٢٥ و بەشێکیان لە ٨ ی کانونى دووەمى ٢٠٢٥ دەستپێدەکات و لەکاتى خۆیاندا ئەنجام دەدرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، تەنیا نۆ رۆژ لە ساڵى ٢٠٢٤ ماوە و هێشتا مووچەى مانگەکانى ١١ و ١٢ ی ئەمساڵ دابەشنەکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان