زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچە تەوتین بكرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هیچ گومانیان نەبێت و مووچەكانیان زامندەكرێت و لەكاتی خۆیدا دەگاتە دەستیان.
وتیشی، ” لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێم نییە و هەوڵەكان بۆ ئەوەیە رێگایەك بدۆزرێتەوە مووچە تەوتین بكرێت تاوەكو لە داهاتوودا مووچەخۆران لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن”.