دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ بڕیارێكی پێشووی خۆی هەڵوەشاندەوە

03:19 - 2024-12-22
کوردستان
417 جار خوێندراوەتەوە


سەبارەت بە گرێبەستیە نەوتیەكانی هەرێم، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرح، بڕیارێکی پێشووی هەڵوەشاندەوە، بەوەش گرێبەستەكانی ٩ كۆمپانیا لەگەڵ هەرێم بە یاسایی دادەنرێن.

پێگەیەکی نەوتی عیراقی بڵاویکردەوە، دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ ١٨ی ئەم مانگە بڕیارێكی پێشووی خۆی هەڵوەشاندەوە كە پێشتر لەسەر بنەمای سكاڵای وەزارەتی نەوت دەریكردبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانی نۆ كۆمپانیای نەوتی لەهەرێمی كوردستان.

گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانەی كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە و بەپێی دوایین بڕیاری دادگا یاسایین بریتین لە كۆمپانیای ئەداكس، داناغاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم، جێنێل ئینێرجی، گالف كیستۆن، ئێچ كەی ئێن ئینێرجی، شاماران،  وێسترن زاگرۆس.

بڕیارەكەی پێشووی دادگا ساڵی ٢٠٢٢ دەركرا كە لەسەر بنەمای سكاڵای وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەستە نەوتییەكانی ئەو كۆمپانیایانە لە هەرێم بە پوچەڵ دانرا، دواتریش وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تانەی لە بڕیارەكەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان