ل: ئابووری
تۆماس سایلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە بەغدا رایگەیاند: یەكێتیی ئەوروپا هەوڵ دەدات لە ساڵی 2025دا بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ عیراقدا زیاد بكات و ئاسانكاریش بۆ هاتوچۆی عیراقییەكان دەكات بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوبەشیی لە نێوان یەكێتیی ئەوروپا و عیراقدا لەسەر بنەمای متمانە بنیات نراوە، بە تایبەتی لە بواری نوێكردنەوەی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی عیراق بۆ باوەشی سیستمی نێودەوڵەتی لە ئاستێكی بەرزدایە.
جیبال نیوز