فەریقی یەكەم جەبار یاوەر بۆ کوردستانی نوێ :

دەنگۆی داواكاریی بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، تائێستا تەنیا هەواڵی راگەیاندنەکانە

12:39 - 2024-12-26
کوردستان
57 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا
فەریقی یەكەم جەبار یاوەر شارەزای بواری سەربازیی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەو  دەنگۆیانەی باس لە داواكاریی حكومەتی عیراق دەكەن، بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەیدا، تەنیا هەواڵی راگەیاندنە و هیچ ناوەندێكی رەسمیی ئەمریكی، یان عیراقی پەسەندی نەكردووە، وتیشی: بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان هەردوولا، ئەمریكا هاوپەیمانیی عیراقە و لەڕووی ئەمنی و سەربازی و راوێژكارییەوە لە عیراقدا دەمێنێتەوە.
راشیگەیاند: هەر بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە، هەردوو وڵات لەڕووی ئابووریی و رۆشنبیریی و دپیلۆماسییەوە هەماهەنگی لەنێوانیاندا دەبێت، ئەوەشی خستەڕوو: عیراق جگە لە ئەمریكا،  رێككەوتنی سەربازیی لەگەڵ وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و بەریتانیا هەیە و چەند ساڵێكە لەڕووی مەشق و راهێنانی سەربازیی و راوێژكارییەوە، هاوكاریی عیراق دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان