روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە چەند کاتژمێرێکدا، دوو فڕۆکەی بارهەڵگریی ئەمریکی گەیشتوونەتە حەسەکە و فڕۆکەکان هەڵگری کەرەستەی سەربازیی و لۆجستی، چەک و تەقەمەنی بوون.
روانگەی سوریا دەڵێت، ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیادا دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی گەیشتووەتە حەسەکە، یەکێکیان لە بنکەی سەربازیی شاری شەدادی لە دەوروبەری باشووری حەسەکە نیشتووەتەوە و ئەوی دیکەیان لە بنکەی سەربازیی خەرابە جیر لە دەوروبەری رمێلان نیشتووەتەوە.
بەگوێرەی روانگەکە، فڕۆکە ئەمریکییەکان هەڵگری کەرەستەی سەربازیی و لۆجستی بوون و یەکەم فڕۆکەش کە گەیشتووە، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی تێدابووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، گەیشتنی فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ ناوچەکە، لە چوارچێوەی زیاترکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئامادەییانە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.