بنه‌ماكانی كاری ڤان كوخ

11:48 - 2022-07-20
دووتوێ
588 جار خوێندراوەتەوە

وه‌رگێڕانی:عه‌بدولكه‌ریم عوزێری

 Man at Work

پیاوێك لە گەرمەی كاركردندا
كۆكراوەی تایبەت بەگەلەری كریستی ڤان كوخ كاتێك كە لە لاهای دەژیا، هەڵسەنگاندنێكی بۆ رێبازی هونەری خۆی رەخساند. رەنگە، هەرچەندە جێگەی سەرسوڕمانە، لەسەر حیسابی خۆشەویستی خۆی بێت بۆ دەشت و دەر. لێرەدا باش وایە بڕوانینە ئەو نامەیەی كە لەو سۆنگەیەوە ناردبووی بۆ براكەی و دەڵێ: «تیۆ» بە دڵنیاییەوە من وێنەكێشی دەشت و دەرەكان نیم; و ئەگەر وێنەی دەشت و دەرم دەکێشا ئەوە بێگومان شكڵێك لەخۆ دەگرێ;» لەم وێنەیەدا، پەنجەكانی ڤان كوخ مرۆڤێك دەردەخەن، بەڵام وێنەكە لە دەشت و دەردا كێشراوە.
لێرەدا هەرچەندە مرۆڤ و سروشت یەككەوتوون، بەشێوەیەك كە دەڵێی مرۆڤەكە لەو زەویە خوڵقاوە. لێرەدا پێشنیارێكی بەهێز دەگوزەرێ ئەویش ئەوەیە: زەوی كێڵان لەلایەن جوتیارەكانەوە سیمبوڵێكە بە درێژایی مێژوو دەمێنێتەوە.
لە رووی هونەرییەوە، ئەم وێنەیە دەبوایە بە تەواوی نەشاز بوایە بە بەراورد بە وێنەكانی هاوسەردەمەكانی ڤان كوخ لە لارهای. مادە خامەكەی ، كارە ژیرەكەی رووی وێنەكە لەوانەیە هاوسەردەمەكانی خۆی تووشی شۆك كردبێت چونكە زۆربەی زۆری ئەو هونەرمەندانە خوازیاری ئەوە بوون كارەكەیان (پێرفێكت ) بێت و پوختەو بێگەرد بیگەیەننە كۆتایی «finishing» .
رێبازی لابەلای ڤان كوخ رەنگە لە كەسایەتیە جیاوازەكەیەوە بووبێت. هەربۆیە خۆشی لەم بوارە دەدوێ و دەڵێ، ئەوان (هونەرمەندەكانی كە بە تایبەتی و كۆمەڵگە بە گشتی) وای بۆ دەچن كە من لە حۆم تێناگەم و نازانم چی دەكەم. مەزاجی پڕكێشی ڤان كوخ رەنگە بۆچوونی هاوكارەكانی و كۆمەڵگەی هێندەی تر بەهێزكردبێت. هەڵسوكەوتی تێكدەری نەزمی كۆمەڵایەتی بوو بەهەمان شێوە هونەرەكەشی سنووردار بووە.

 Two Women in the Peat Field “1883”
دوو ئافرەت كاری پەینی كێڵگەیەك دەكەن
مۆزەخانەی ڤان كوخ، ئەمستردام ، كۆمپانیای AKG

لەساڵی 1883 دا ڤان كوخ هەڵهات و وازی لە كەین و بەینەكەی لەگەڵ زایندا هێنا، لەگەڵ ئەو ژنەدا كە ڤان كوخ لە داوی لەشفرۆشی قوتاریكرد و ئەوەشی پەسەندكرد كە لە گوندێكی ناهەمواری وەك درێنسە Drenthe ژیانی لەگەڵدا بەسەر ببات. لەو گوندەدا ، زیاتر لە هەموو كاتێك گۆشەگیرتر و مات و مەلولتر بوو. بەڵێ ئەو ئافرەتە خۆشەویستەی و منداڵەكانی  بەجێهێشت و ژیانی تەرخانكرد بۆ خزمەتی هونەر. لە ژیانی ڤان كوخدا هونەر حوكمی هەیە. ڤان كوخ هونەر بە (سادەیی و ڕاستی) وەسف دەكات.
وێنەی ئەم ئافرەتانە، نموونەی خودی ئەو سەردەمەیە كە لە درینسە دەژیا، لەم وێنەیەدا ڤان كوخ هەردوو فاكتەر، واتە سادەیی و راستی پیشان دەدات، بە تایبەتی لەوەدا كە ژنە جووتیارەكان پشان دەدات. ئەم وێنەیە بە فلتەری مات و مەلولی ڤان كوخدا تێپەڕیووە. ئازار و ئێشی دەروونی هونەرمەند لە سروشتی شێوەی ئەو دوو ئەفرەتەی وێنەكەدا ڕەنگی داوەتەوە. پەڵە ڕەشەكان و سەوزە كاڵەكان كە لەسەر پشتی ئافرەتەكان دەردەكەون وەك ئاماژەیەك و سەرنج راكێشانێك بۆ ئەو ئاسمانە سامناكەی كە لە وێنەكەدا بەدی دەكرێت. لە زەمینەكەشدا  دوو تیرە زەوی شان بە شانی یەكتری درێژدەبنەوە، بەڵام تیشكی خۆریش تیلماسكیك رەنگی ئاڵتوونی دەخاتە نێو دیمەنەكەوە.
هەرچەندە ئەم وێنەیە، بەشێوەیەكی گشتی، رەنگدانەوەی باری خەمباری هونەرمەندی پێوە دیارە، بەڵام لە سۆز و بەزەییدا تلاوەتەوە و هەستی بە ئازاری دەوروبەر كردووە.
لە كاتی مانەوەیدا لە درینس، هەرچەندە تەنها سێ مانگی خایاند بە نامەیەك باسی ژیانی خۆی دەكات و دەڵێ: ئەو كولانەیەی بۆ خۆمم دروست كرد زۆر دڵگوشاردە بوو، تیشكی هەتاو لە پارچە شوشەیەكەوە دەهاتە ناوەوەو  رووناكی دەخستە سەر سندوقێكی بۆیەی بەتاڵ و چەپكێ فڵچەوە كە ریشاڵەكانی بەكەڵك نەدەهاتن. ئەگەر بە تەنها وشەیەك وەسفەكەم تەواوكەم: هەمووی پێكەوە رووت و رەچاڵیەكی خۆشە»

The Weaver
جۆڵا
نیو میناكۆ سیك، میونخ ، كۆكراوەی كۆمپانیای AKG

جۆڵایی یەكەم بابەت نەبوو كە سەرنجی ڤان كوخی ڕاكێشا پاش گەڕانەوەی بۆ نیوتن، بۆ شاری كشتوكاڵ، باوك و دایكی لە مانگی دیسەمبەری 1883 وە نیشتەجێی ئەو شارە بوون و باوكی ڤان كوخ ئێجگار پەژارەی كوڕەكەی بوو، ڤینسنت بەهیچ جۆرێك دانەدەمركا. لێرەدا باوكی ژورێك و ستۆدیۆیەكی وێنەكێشانی بۆ ئامادەكرد.
بەم هەڵوێستەش پەیوەندی نێوان كوڕ و دایك و باوكی باشبوونی بەخۆوە نەدی، منداڵە سەرەڕۆكەیان ستۆدیۆیەكی تایبەت بە خۆی گەڵاڵە كرد.
لەوێدا ڤان كوخ دەستیكرد بە وێنەكێشان و بەچەندین شێوە ئەم بابەتەی ڕەسم كرد. جۆڵایی مۆتیڤێكی تازە نەبوو، لە سەدەی حەڤدەوە بە چڕوپڕی لە تابلۆ هۆڵەندیەكاندا تەركیزی كراوەتە سەر.
كاری هاوشێوەی ڤان كوخ، لە هەمان بواردا، بە رێكەوت نەبوو، چونكە ئەم هونەرمەندە باش دەیزانی كە ئەم بەبیرهێنانەوەیە تەنها بۆ دەرخستنی رابردووی ئەم بابەتە نییە، بەڵكو مۆتیڤێكی ترادیسیۆنی مێژووییە. بەلای ئەم هونەرمەندەوە ئەم وێنەكێشانە بۆ ئەوە نەبوو كە پێگەیەك بۆ خۆی لەو بابەتەدا دابین بكات.
شۆڕشی پیشەسازی كاریگەریەكی زۆر سەختی كردە سەر جۆڵاكان، كارەكەیان پەكی كەوت و پشتگوێخران. ئەم پیشەیەی كە ڤان كوخ وێنەی كردووە، پیشەی ناو كوخێك بوو كە هێزە مرۆییەكەی بەهۆی دڵڕەقی و بێ بەزەیی پیشەسازییە قورسەكان، سەرمایەداری و مۆدەی ژیانی تازە وازی لێهێنا.
ڤان كوخ وەك شاعیرێكی ڕاستەقینەو دڵسۆزێكی بوەیهیمی كەوتە ژێر كاریگەری ئۆف و حەسرەتی كرێكارانەوە. حاڵ و باری خەمۆكی وێنەكە كە تێیدا «ئەون» بووە بە داو و جۆڵا زیندانیكراو، تەنها خزمەتی بەتین كردنی هەست و شعور دەكەن.

# تابلۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان