حەیدەر مەنتك
باس لە كوڕە هەرزەكارێكی هۆشیار و بزێوی گوندی قادیانی شەقڵاوەی خۆشناوەتی دەكەم، باسی هەستی نیشتمانی و نەتەوەییانەی ئەو لاوە تەمەن 13 بەهارە دەكەین كە لە خۆشەویستیی بۆ كورد و نیشتمانەكەی، بەتەمەنێكی كەمەوە بوو بە پێشمەرگە پێشمەرگە لە مەكتەبی عەسكەری لە لای شەهید ملازم سەید كەریم، ئەویش (شاكر محەمەد قادیانەیی)یە.
شەهید شاكر كوڕێكی دەم بەخەندە و سادە و خۆنەویست، رەوشت جوان و بەدیسپلین بوو، كە بوو بە پێشمەرگە هەڤاڵان زۆر هەوڵی لەگەڵ دەدەن كە بگەڕێتەوە، چونكە تەمەنی هێشتا كەمە و گونجاو نییە، بەڵام ئەو رەتیكردەوە و نەگەڕایەوە، تا لە شەڕێكدا لەسنووری قەندیل بریندار كرا و ئەوسا بەناچاریی رەوانەی گوندەكەی كرایەوە.
دواتر جارێكی دیكە بۆتەوە بە پێشمەرگە و رۆژی 6/10/1988 شەهید كرا.
ژیاننامەكەی
شەهید شاكر محەمەد محەمەدەمین حەسەن ناسراو بە شاكر قادیانەیی، لەدایكبووی
ساڵی 1970ی گوندی (قادیانە)ی ناحیەی هەریر، قەزای شـەقڵاوە، دەرچـــووی قۆناغی سەرەتاییە.
ساڵی 1983 پەیوەندیی كــــردووە بە رێكخستنەكانی كـــۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە، هەمان ساڵ بووە بە پێشمەرگە لە بارەگای مەكتەبی عەسكەری، بەهۆی برینداربوونی لە لەشەڕی قەندیل و كەمی تەمەنییەوە، رەوانەی گوندەكەیان كردۆتەوە.
ساڵی 1988 دووبارە بۆتەوە بە پێشمەرگە لەكەرتی 2ی تیپی 91ی سەفین و بەشداریی چەند چالاكییەكی پێشمەرگانەی كردووە.
بەداخەوە، رۆژی 6/10/1988 لە داستانی جوانەگای چیای كۆرەك لەگەڵ هەریەك لە هاوڕێیانی (رێناس عەوێنەیی و شێخ جەمال)، شەهیدكران.