״زیادكردنی هەماهەنگی״

10:58 - 2022-07-21
کوردستان
576 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێكی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوو لە ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن، سۆران عەلی بەڕێوەبەری كەناڵی ئەلمەسرا و رێبین عومەر راوێژكاری مەكتەبی راگەیاندن، لە بەغدا سەردانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەلایەن هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و كوردە عومەر و دیلان غەفور ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عیراق تاوتوێكرا، هەروەها زیادكردنی هەماهەنگی میدیایی و رێكخستنەوەی كاری كەناڵەكانی سەر بە مەكتەبی راگەیاندن و خزمەتكردنی زیاتری پرسە هەنووكەیی و گرنگەكانی پەیوەست بە كێشەكانی هاووڵاتیان و رەنگدانەوەی لە میدیا بەتایبەتی لە میدیای عەرەبیدا، تەوەرێكی سەرەكی دیدارەكە بوو.

#مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان