لە میدیای سورییەوە

گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی شام دەستپێدەكەنەوە

11:36 - 2025-01-07
جیهان
45 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی (سانا)ی سوری بڵاویكردۆتەوە، هێڵی ئاسمانیی شام بۆ فڕۆكەوانی، بەڵێنی ئەوەی داوە كە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی دیمەشق و بە  پێچەوانەشەوە، دەستپێبكاتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی شام بۆ فڕۆكەوانی، سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەكانی رایگەیاندووە: پێدەچێت لە رۆژانی 7ی مانگی یەكەوە گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی دیمەشق دەستپێبكەنەوە. 
كۆمپانیاكە لە بەیانێكدا خشتەی گەشتە رۆژانەییەكانی روونكردۆتەوە لە دیمەشقەوە بۆ شاریقە و بەپێچەوانەشەوە، هاوكات بۆ ناوچەكانی تریش دەستپێدەكاتەوە بەڵام بە قۆناغبەندی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان