لە میدیای سورییەوە

ئەڵمانیا هەڕەشە لە لایەنگرانی ئەسەد دەكات

11:37 - 2025-01-07
جیهان
97 جار خوێندراوەتەوە

ئا/ فەتحوڵڵا حسێنی

رۆژنامەی (السوري) ئاگادارییەكی ئەڵمانیای بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتووە: ئەنالینا بیربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نانسی فەیسەر وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، ئاگادارییان داوەتە تەواوی لایەنگرانی خێزانی ئەسەد كە لە هەوڵی خۆدزینەوەدان لە ئەڵمانیا.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە: لە سیاسییەكی حزبی سەوزەوە بۆ هەر كەسێكی تاوانباری خێزانی ئەسەد كە دەیەوێت بەرەو ئەڵمانیا هەڵبێت، بەڕوونی پێی دەڵێم: لێپرسینەوە لەگەڵ تەواوی دەستوپێوەندەكانی ئەو رژێمە دەكەین بە توندترین هێزی یاسایی لەسەر تاوانە ترسناكەكانیان، ئاماژەی بەوەشكردووە: پێویستە لەسەر تەواوی دەزگاكانی ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵات كە هاوكار بن لەم رووەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان