له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
«هه‌راوزه‌نای نێو هه‌ر ته‌نیاییه‌ك به‌گوێره‌ی خۆیه‌تی»
له مێژووی ئه‌ده‌بیاتدا زۆر ده‌قی وا هه‌ن ده‌یانخوێنینه‌وه پرسیاری جددیمان له‌باره‌ی هونه‌ری رۆماننووسینه‌وه لا گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌مه‌ش له هێزی رۆمانه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه، نابێته هۆی لێڵی و ناڕوونی. چونكه گروپێك له خوێنه‌ر هه‌ن بڕوایان به‌وه نییه كتێب له نێو كتێب دێته ده‌ره‌وه و پێیانوایه ئه‌و ده‌قه‌ی ده‌یخوێننه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا زاڵه كه باسی ده‌كات. به‌پیرۆزییه‌وه چاو له رۆمانه‌كه و نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بگره گه‌ورتر له‌وه ده‌بینی له ته‌ختی گه‌وره و شاهانه‌ی ئه‌ده‌بیاتیش دایاننابێت. ئه‌وه له‌كاتێكدا هه‌موو رۆمانه‌كان له شێواز و ته‌رزی دۆن‌كیشۆت هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه كه «هێنده‌ی رۆمانی پاڵه‌وانزاده‌یی خوێندۆته‌وه، خۆی لێ ده‌بێته پاڵه‌وان» ئه‌مه خولگه‌ی كاریگه‌ریی رۆمانێكه به‌سه‌ر رۆمانه‌كانی تره‌وه، كه كاریگه‌ریی رۆمانی دیكه‌ی له‌سه‌ره. بۆیه كاتێك هه‌ندێك رۆمان ده‌خوێنینه‌وه زۆر توندتر به‌رئه‌وه ده‌كه‌وین رۆمانێكه له نێو رۆمانێكی دیكه‌دا هاتووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه. دروست وه‌ك رۆمانی ته‌نیاییه‌كی پڕ هه‌راوزه‌نای رۆماننووسی چیكی بۆهومیل هیراباڵ.
ساڵانی ده‌ورانی هیتله‌ر
بۆ ئه‌وانه‌ی جێی بایه‌خیان بووه سه‌رنجیانی راكێشاوه: هه‌ندێك ره‌خنه‌گر له ده‌ق ده‌كۆڵنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ربده‌نه ره‌وتی رۆمانه‌كه. هه‌ندێكیشیان وه‌كو من، ده‌قه‌كه وه‌رده‌گرن و ده‌یكه‌نه ده‌قێكی دیكه، ئه‌مه‌ش رێگه له‌به‌رده‌م پرسیاری تازه‌دا ده‌كاته‌وه. بۆ ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ ته‌نیایی پڕ هه‌راوزه‌نای هیراباڵ پێویستمان به‌و دوو دیسپلینه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه. هانتا، كه تا كۆتاییه‌كانی رۆمانه‌كه ناوی نازانین، ئه‌و سی و پێنج ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له كارگه‌ی په‌ستانه‌وه‌ی كاغه‌زدا به‌سه‌ری بردووه، ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له‌خۆده‌گرێت. له ده‌هالیزه‌یه‌كی پراگی پایته‌ختی كۆماری چیكدا، سه‌رقاڵی په‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و كتێب، رۆژنامه و نیگاره له‌به‌رگیراوانه‌یه، كه له كونێكه‌وه به‌سه‌ریدا به‌رده‌ده‌نه‌وه خواره‌وه و ئه‌و كتێبانه‌ی زۆر حه‌زیان پێده‌كات له نێو رۆژنامه و كتێبه فڕێدراوه‌كان بۆ په‌ستانه‌وه ده‌رده‌هێنێت و بێ سره‌وت درێژه به‌كاری په‌ستانه‌وه‌ی كاغه‌زه‌كان ده‌دات. هه‌ندێك كه‌س نووسه‌ر به بایه‌خ پێدانه‌وه رووداوه‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌ی ده‌چنێت، ئه‌م شێوازه كه بنه‌مای كلاسیكه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م بوو، له ساڵی 1960 به‌ولاوه، ته‌نیاییه‌كی پڕ هه‌راوزه‌نای تێدا ده‌نووسێت، جێگه‌ی خۆی بۆ شێوازی «گێڕانه‌وه‌ی بێ گێڕانه‌وه« كه وه‌سفێكی كه‌می تێدابێ. هیراباڵیش به‌م رۆمانه‌ی و له رێگه‌ی ئه‌م ته‌كنیكه‌وه ئه‌و زانیارییه باوه ده‌خاته‌ڕوو كه هیتله‌ر له ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا به تۆقاندن و سه‌رشێتییه‌كی گه‌وره‌وه نه‌خۆشی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كتێب كۆبكاته‌وه و له‌ناویان به‌رێت. كاتێك سوپا تۆقێنه‌ره‌كه‌ی SSی هیتله‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی كۆده‌كرده‌وه و نه‌ده‌سووتێنران، به‌ر له‌وه‌ی بكرێنه به‌شێك له پڕوپاگه‌نده‌ی خۆیان، ده‌نێردرانه شوێنی په‌ستانه‌وه و به‌هه‌ور كردنه‌وه‌یان. ئیتر له پراگیش له‌سه‌ر ئه‌و شێوه په‌ستانه‌وه‌یدا هانتا كاری ده‌كرد. هانتا، ماوه‌ی سی و پێنج ساڵ به ئارامیی هه‌ر نووسراوێك، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه كتێب ده‌په‌ستێته‌وه، ته‌نیا كرێكارێك نییه هۆگری ئه‌و كاره بووبێت. به‌ڵێ، هانتاش رێك هاوشێوه‌ی خاڵی، كه كرێكاری هێڵی ئاسنینه و ئه‌و كاته‌ی خانه‌نشین ده‌بێت فارگۆنێك ده‌باته‌وه ماڵه‌وه، هانتاش بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌م ماكینه كۆنینه‌ی په‌ستان له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێته‌وه ماڵه‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كاتێك كه به‌و ئامێره كاغه‌زه‌كان ده‌هاڕێت و ده‌یانپه‌ستێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا خۆیشی له رووی رۆحی و فیزیكییه‌وه ده‌په‌ستێته‌وه و بچووك ده‌كاته‌وه. ئه‌و جه‌للادی كتێبه هه‌رچه‌نده كاره‌كه‌ی خۆی به‌وپه‌ڕی شه‌وقه‌وه ده‌كات و دروست له‌سه‌روبه‌ندی له نێوبردندا به‌شێك له قوربانییه‌كانی رزگار ده‌كات، ئه‌وه ده‌زانێت له‌گه‌ڵیاندا به قورسایی چه‌ندین تۆنی پرێسـه‌كه رۆحی خۆیشی ده‌په‌ستێته‌وه، خۆیشی له‌وه نابوێرێت باسی بكات. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و كاره ده‌كات قه‌د و قیافه‌شی بچووكبووه‌ته‌وه، وه‌ك ره‌وتێكی ئاسایی له كورتدانی رێكی له‌شولاری، كه به‌ره‌و پیریی ده‌چێ، هه‌م به‌كه‌مێك ئیماژسازیی ئه‌ده‌بیانه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه چه‌نده له‌و كاره‌دا قووڵبۆته‌وه. هه‌ر خۆی ئه‌گه‌ر هیراباڵ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماژه‌ی ئاوا له شوێن و جێگه‌ی خۆیدا به‌و دروستییه به‌كارنه‌هێنابایه، ده‌یتوانی وه‌ها كاریگه‌ریی قووڵ له‌سه‌ر هاونیشتمانییه‌كه‌ی خۆی میلان كۆندێرا دابنێت، كه هه‌موومان به‌وه غه‌مگینن تاوه‌كو ئێستا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رنه‌گرتووه؟
داگه‌ڕێینه ژێرزه‌مینه‌كان؟
هانتا له سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌دا دایكی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاوازتر له كاردانه‌وه‌كه‌ی سه‌ره‌تای رۆمانی بێگانه‌ی ئه‌لبێر كامۆ نانوێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كی رۆحی خۆی ته‌واو بكات، كه پێیوابوو له‌ده‌ستی داون، به‌رده‌وام ده‌بێت له رزگاركردنی كتێب. له‌لایه‌كی تره‌وه بێ ترس و بیم ئه‌وه‌ش به‌ده‌مدا ده‌هێنێت كه پێیوایه كتێب له نێو كتێبی تردا دێته ده‌ره‌وه. چونكه له‌و سه‌رده‌مدا گوتنی شتێك كه هیتله‌ر بیری لێ نه‌كردووه‌ته‌وه سووكترین سزای ئه‌وه‌بووه ده‌نێردرایه كامپه‌كان و له كوره‌كاندا ده‌سووتێنرا.
هانتا، له دۆخێكی وه‌هادا ده‌ژی، كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌م جۆره باڵاده‌سته، له یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وه زانستیانه‌ی خوێندوویه‌تییه‌وه زانیویه‌تی له ژێرزه‌مینه‌كان شه‌ڕێكی تووند له نێوان مشك و جرجه‌كاندا هه‌یه. ئه‌و پیاوه پیره خۆشی كه به مانایه‌ك له ماناكان له ژێرزه‌میندا ده‌ژی، گوێ له ده‌نگه راسته‌قینه‌كانی ژێرزه‌مین ده‌گرێت. ئیتر هه‌ر سیفۆنێك كه راده‌كێشرێت، ده‌نگی هه‌ر كۆندۆمێك ده‌كه‌وێته نێو ئاوه‌ڕۆ، هه‌ر دڵۆپه‌خوێنێك ده‌كه‌وێته نێو رێڕه‌وه‌كه‌وه مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه. هانتا گوێ له ده‌نگه‌كانی ژێرزه‌مین ده‌گرێت و پڵیشاندنه‌وه‌ی بێچووه مشكه‌كانی لێ ده‌بێته حه‌زێك و باس له‌وه ده‌كات دنیا پیس و تاریك و ترسێنه‌ره‌كه‌ی ژێر زه‌وی زۆر رووناكتره له دنیای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه. چونكه له دنیای سه‌ره‌وه‌دا مرۆڤ به هۆكاری نه‌ژادپه‌رستی یه‌كتری ده‌كوژن.
هانتای كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه، زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر ئامێره‌كه به‌ده‌م په‌ستنه‌وه‌ی كاغه‌ز و كتێب به‌سه‌رده‌بات و جارجاره دێته‌وه سه‌ر زه‌وی. سه‌ردانی خاڵی ده‌كات، سوود له زانیارییه‌كانی ئه‌و وه‌رده‌گرێت، دواتر له‌گه‌ڵ قه‌ره‌ج و بێ په‌ناكانی پراگ كات به‌سه‌ر ده‌بات. به ئازادییه‌وه ده‌چێته نێو ژیانی پڕ عه‌شق و هۆگری ئه‌وانه‌وه. به‌ڵام هۆشی هه‌ر لای ئامێره‌كه‌یه، به‌لای كتێبه‌كانی و به‌رده‌وام له‌بیری ئه‌وه‌دایه كاتێك خانه‌نشین ده‌بێت ئامێره‌كه له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێته‌وه. كاتێك هیرابال باس له خه‌یاڵه‌كانی پیربوونی هانتا ده‌كات، كه نیوه‌ی ته‌مه‌نی گوزه‌راندووه و له ژیانیدا هه‌مان كاری كردووه، خوێنه‌ر بێزار نابێت، وه‌سفه درێژدادڕه‌كان بێتاقه‌تی ناكه‌ن هیچ وروژاندنێك له‌باره‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌وه ناكات. نووسه‌رێكه ده‌ستوه‌رناداته كات، نایگۆڕێت، ئاڕاسته‌ی ناگۆڕیت. ته‌نیا ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئاگامه‌ندییه‌وه، بگره له روانگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینییه‌وه سه‌یری ده‌كات. تا رۆمانه‌كه زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی هانتا رزگاریان ده‌كات زیاتر ده‌بن، ئه‌مه كۆپی نیگاری ئه‌و نیگاركێشانه‌یشی دێته سه‌ر كه ناوبانگی زۆریان هه‌یه. كاتێك ده‌چێته مه‌یخانه‌كان باز به‌سه‌ر بێچووه مشكه‌كان ده‌دات و ئه‌مه‌شی لێ ده‌بێته یارییه‌كی خۆش. كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژێرزه‌مین بگونجێ خۆشۆردن و پاكوخاوێنی ره‌ت ده‌كاته‌وه. به‌مه‌ش هیراباڵ تامی ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له دنیای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مدا هه‌موو رۆژێك خۆیان ده‌شۆن، له رۆح و ویژدانیانه‌وه پاك نین.
كاتێك عه‌شقێك له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
له به‌شه‌كانی داهاتوودا هانتا خاڵی به مه‌رگێك له ده‌ست ده‌دات كه هیچ كه‌س خوازیاری نه‌بێت، له‌م مه‌رگه‌شدا هاوشێوه‌ی مه‌رگی دایكی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی نابێت. به‌ڵام له‌و رۆژانه‌دا به‌كاریگه‌ریی نه‌ستیی ئه‌و له‌ده‌ستدانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچه قه‌ره‌جێك ده‌به‌ستێت. بگره ئه‌ویش له خه‌ونیدا ده‌بینیت كه به كاره‌ساتێكی هاوشێوه له‌ده‌ستی ده‌دات. دوای ماوه‌یه‌ك ده‌زانێت كچه‌كه له‌گه‌ڵ قه‌ره‌جه‌كانی تری پراگ له‌لایه‌ن هێزی SSـه‌وه براوه‌ته دۆزه‌خی كامپه‌كانی ئاوشفیتز. ئه‌م دۆخه، واته له ده‌ستدانی عه‌شقه‌كه‌ی، هاوشێوه‌ی كه‌سه عاشقه‌كان گۆڕانكاریی له خه‌یاڵه‌كانیدا دروست ده‌كات. هانتا ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه ببینێت كه له‌چاو مه‌كینه‌ی په‌ستانه‌كه‌ی خۆی وه‌ك یاری منداڵان وایه. له‌وێدا ده‌بینێت ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن نه‌وه‌كو خۆین، نه‌وه‌ك ئه‌و ده‌یكات، بۆ ده‌ربازبوون له‌باری قورسی په‌ستنه‌وه و له نێوبردنی كتێب ده‌خۆنه‌وه. ئه‌وان شیر ده‌خۆنه‌وه. ئه‌مه بۆ هانتا دۆخێكی به‌رگه‌نه‌گیراو ده‌بێت. ئه‌مجاره ژیان رێگه به هانتا نادات تاوه‌كو ئه‌وكاته خۆی له نێو ته‌نیایی پڕ هه‌راوزه‌نای مه‌كینه‌كه‌دا ونكردووه.
من نامه‌وێ كۆتایی ئه‌و كتێبانه باس بكه‌م كه نه‌خوێندراونه‌ته‌وه و خراپه‌یه‌كی وه‌ها ناكه‌م. به‌ڵام كۆتایی رۆمانه‌كه نا، هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی له دوای 1970 نووسراون ده‌توانین بڵێین كاریگه‌رییان به‌سه‌ر هه‌موو نووسه‌ر و ئه‌و ده‌قانه‌وه هه‌یه كه نووسراون. به‌درێژایی رۆمانه‌كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌ی هانتا له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ عیسا و له‌لایه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ لاوتزو هه‌یه‌تی، له‌لایه‌ك ئایین و له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ستی پووچی، له‌لایه‌كی تره‌وه شێوازی ناسك و له‌هه‌مان كاتدا نائومێدییه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌مانه واده‌كه‌ن سه‌خت بێت ته‌نیا به‌جارێك بتوانین كتێبه‌كه بخوێنینه‌وه و بیخه‌ینه‌وه سه‌ر ره‌فه‌ی كتێبخانه. ناكرێ ته‌نیاییه‌كی پڕ هه‌راوزه‌نا به‌دابڕاو له كامۆ، سارته‌ر، كانت، شۆپنهاوه‌ر، دانتێ، دۆن‌كیشۆت، بگره له گۆته‌ش بخوێنینه‌وه. هه‌رچۆنێك بێت كتێبه‌كان له نێو یه‌كتری دێنه ده‌ره‌وه. وه‌ك چۆن خۆپه‌رستی مرۆڤه‌كان له خۆپه‌رستی ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێن، رقیان لێیان ده‌بێته‌وه، نه‌فره‌تیان لێ ده‌كه‌ن دێته ده‌ره‌وه.
رۆمانی ته‌نیاییه‌كی پڕ هه‌راوزه‌نا له باشترین، پڕ خرۆشترین و فێركارترین ئه‌و رۆمانانه بوو ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی خوێندوومنه‌ته‌وه. خۆم له‌وه ده‌بوارد زووتر كتێبه‌كه ته‌واو بكه‌م و له‌باره‌یه‌وه بنووسم. بگره بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ته‌واوی نه‌كه‌م خۆم ده‌خافڵاند. ره‌نگه كارێكی باش ده‌رهه‌ق به‌خۆم نه‌كه‌م ئاوا ده‌نووسم، چونكه دواجار پێمده‌ڵێن ره‌خنه‌گر، به‌ڵام ده‌بێ له كۆتاییدا ئه‌وه بڵێم، ئه‌گه‌ر ده‌قی له‌م جۆره نه‌خوێنمه‌وه، كاتم به‌فیڕۆ ده‌چێت.
سه‌رچاوه: https://oggito.com/