شه‌هد ئه‌لڕاوی (1/2/1986) له به‌غداد له دایكبووه، كچی دایك و باوكێكی عیراقییه كه ئه‌سڵیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (راوه) له پارێزگای ئه‌نبار. خوێندنی ناوه‌ندی له به‌غداد ته‌واو كردووه پاشان كۆچی كردووه بۆ سوریا له دوای ساڵی (2003) له‌وێ له زانكۆی دیمه‌شق زانكۆی ته‌واو كردووه و دواتر له هه‌مان زانكۆ ماسته‌ری له به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی‌دا هێناوه. ساڵی (2019) له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو به پله‌ی نایاب دكتۆرای له ئه‌نسرۆپۆلۆجیای ئیداره‌دا هێناوه. ئێستاش له دوبه‌ی داده‌نیشێت.
له زۆر دیداردا باسی ئه‌وه‌ی كردووه خێزانه‌كه‌ی له چینی ناوه‌ڕاستن، باوكی ئه‌كادیمی و پسپۆڕی ئابوورییه و دایكی ده‌رمانسازه و هه‌ردووكیان رۆڵیان هه‌بووه له‌وه‌دا كه ببێته نووسه‌ر و هانیان داوه. شه‌هد هه‌ر به عه‌ره‌بی ده‌نووسێت و باش له خوێنه‌رانی خۆی تێگه‌یشتووه و ده‌زانێت چی‌یان ده‌وێت، به تایبه‌تی ژنانی عیراقی چینی ناوه‌ڕاست. شه‌هد یه‌كه‌م رۆمانی ساڵی (2016) بڵاوكردۆته‌وه و باسی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆژانه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی خه‌ڵكی به‌غداد ده‌كات، ئه‌و به‌غدایه‌ی جه‌نگ هه‌لای هه‌لای كردووه. نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك رۆمانه‌كه‌ی نووسیوه كه ره‌خنه‌گران پێیان وایه شێوازێكی داهێنه‌رانه‌یه، چونكه ئه‌و خوێنه‌رانه‌ش راده‌كێشێت كه ئه‌زموونیان نییه. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گران رایان وایه نووسه‌ر به بوێرییه‌وه شێوازێكی گێڕانه‌وه‌ی به‌كارهێناوه و شێوازێكی لۆجیكی زه‌مه‌نی تێكشكاندووه. ئه‌م رۆمانه‌ی شه‌هد بۆ زیاتر له 20 زمان ته‌رجه‌مه‌كراوه.
شه‌هد ئه‌لڕاوی ساڵی (2020) رۆمانی دووه‌می نووسیوه به ناوی (فوق جسر الجمهوریه- له‌سه‌ر پردی كۆماری) رووداوه‌كانی ئه‌م رۆمانه‌ش هه‌ر له به‌غداد رووده‌ده‌ن و سێ جار چاپكراوه‌ته‌وه.
شه‌هدی ئه‌لڕاوی رۆماننووسێكی نه‌وه‌ی گه‌نجی عیراقه كه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆمانی به ناوی (سه‌عاتی به‌غداد) و دانانی ئه‌م رۆمانه له‌ناو لیستی كۆتایی خه‌ڵاتی بوكه‌ری عه‌ره‌بی ساڵی (2018)دا زۆر زوو ناوی خۆی و رۆمانه‌كه‌ی كه‌وته ناو ناوانه‌وه. رۆمانی (سه‌عاتی به‌غداد) كه له گروپی رۆمانی جه‌نگه، چیرۆكی هاوڕێیه‌تی دوو كچی عیراقی ده‌گێڕێته‌وه، كه واقیعی ژیان و گه‌وره‌بوونیان له شاری پڕ جه‌نگی به‌غداد و شێوازێكی ژیان ئاشكرا ده‌كات كه به‌ره‌به‌ره بەرەو ئاوابوون ده‌چێت. ئه‌م رۆمانه ساڵی (2018) له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی كتێبی ئه‌دنبه‌ره‌دا ركابه‌ریی (49) رۆمانی ئینگلیزی كرد و خه‌ڵاتی باشترین رۆمانی وه‌رگرت. به‌م بۆنه‌یه‌وه گۆڤاری ناشناڵ گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌هد ئه‌لڕاوی كردووه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
*كه‌ی له‌وه تێگه‌یشتیت ده‌ته‌وێت ببیت به نووسه‌ر؟
-له ساڵانی سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه حه‌زم له نووسین بوو. كاتێكی زۆری ویست و هه‌وڵێكی زۆرم دا هه‌تا نووسه‌ره‌كه‌ی ناخم دۆزییه‌وه. له ژانره جیاوازه‌كاندا قه‌ڵه‌می خۆمم تاقیكرده‌وه و هه‌ركاتێك له ژانرێكدا سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بووم ده‌چووم به‌لای ژانرێكی دیكه‌دا، ئه‌و ژانره‌ی كه توانای ئازادی ده‌ربڕین و ده‌ربڕینی شته‌كانی ناخمم پێببه‌خشێت. له شكست نه‌ده‌ترسام و له ئه‌زموونكردنی فۆرمه جیاوازه‌كانی ئه‌ده‌بدا دوودڵ نه‌بووم.
*كه‌ی ده‌ستت به نووسینی دێڕه‌كانی سه‌ره‌تای رۆمانی (سه‌عاتی به‌غداد) كرد؟
-له به‌هاری ساڵی (2015)دا تازه له خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ رۆمانی ئینگلیزی ببوومه‌وه كه زیاتر نووسه‌رانی ژنی شوێنه جیاوازه‌كانی دنیا نووسیبوویان. ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌موو رۆمانه جوان نه‌بوون و به‌تاڵبوون له وه‌سفی جوان و قووڵی ئه‌ده‌بی، من خسته ناو بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵه‌وه و به خۆمم گوت منیش چیرۆكێكی گرنگم هه‌یه و ده‌بێت بینووسم. سه‌ره‌تا هه‌ر بیرم ده‌كرده‌وه و نه‌مده‌زانی چۆن رسته‌كانی سه‌ره‌تا ده‌ستپێبكه‌م. هه‌ستی كه‌سێكی شكست خواردووم هه‌بوو. دوای هه‌وڵ و ئه‌زموون و هه‌ڵه‌ی زۆر وشه‌كانی سه‌ره‌تا یه‌ك یه‌ك په‌یدا بوون و دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵ و نیوێك رۆمانه‌كه‌م ته‌واو بوو، ناردم بۆ چاپ. رۆژه‌كانی نووسینی ئه‌م رۆمانه به‌لای منه‌وه باشترین رۆژه‌كانی ژیانم بوون و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر جوان بوون.
*سه‌عاتی به‌غدا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می كتێبی ئه‌دنبه‌ره‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام له بوكه‌ری عه‌ره‌بی كه‌وته ناو لیستی كاندیده‌كانی قۆناغی دووه‌مه‌وه، خۆت هۆكاری ئه‌مه به‌چی ده‌زانیت؟
-باشه، ئه‌م رۆمانه یه‌كه‌م رۆمانی من بوو له‌گه‌ڵ (124)رۆمانی عه‌ره‌بیدا چووبووه ناو ركابه‌رییه‌وه. ئێستا ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گه‌یشتۆته چاپی هه‌شته‌م و له دنیای عه‌ره‌بدا خوێنه‌رێكی زۆری په‌یدا كردووه و خۆرئاواییه‌كانیش به هه‌مان راده خۆشیان ده‌وێت. ئێمه رۆمانی كه‌لتوره جیاوازه‌كانمان خۆشده‌وێت، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانانه چیرۆكی واقیعی ده‌رباره‌ی كه‌لتوره جیاوازه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانانه په‌یوه‌ندیان به هه‌ساره‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه و له هه‌سته جیاوازه‌كاندا شه‌ریكمان ده‌كه‌ن. خه‌م و شادی و عه‌شق هه‌ست و سۆزێكن كه تایبه‌تن به مرۆڤی هه‌موو دنیا و رۆمانه‌كه‌ی منیش له‌م یاسایه به‌ده‌ر نییه.
*پێت وایه ساڵانی دوورودرێژی جه‌نگ وه‌كو به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی واقیعی عیراق تا چه‌ند له ئه‌ده‌بی ئه‌م وڵاته‌دا كاریگه‌ری به‌جێهێشتووه؟
-ئێمه گه‌لێ جه‌نگی جیاوازمان تێپه‌ڕاندووه و كاره‌كته‌ره‌كانی ئێمه له‌ناو ئه‌م جه‌نگانه‌دا فۆرمه‌ڵه بوون. هه‌وڵم دا له زمانی جه‌نگ رابكه‌م، به‌ڵام دوورتر له‌وه له ده‌سه‌ڵاتی مندا نه‌بوو، نه‌متوانی تێیپه‌ڕێنم. جه‌نگ له‌گه‌ڵ چیرۆكه‌كانی عه‌شق و گۆڕانی و كۆچی به‌كۆمه‌ڵدا به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مدا ده‌ڕژێت و خۆی ده‌كات به‌ناو هێڵ و دێڕه‌كاندا، ئه‌مه ئه‌زموونێك نییه كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به نووسه‌رانی عیراقه‌وه هه‌بێت، ئه‌ده‌بی جه‌نگ له ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی جیهانیشدا هه‌یه و خراوه‌ته‌ڕوو.
وا دیاره بارودۆخی جه‌نگ بۆ ژیانێكی ئاشتیئامێزی نامۆ و تایبه‌ت بێت، به‌ڵام له وڵاته‌كه‌ی من به پێچه‌وانه‌وه‌یه. ئاشتی ته‌نیا له نێوان جه‌نگێك بۆ جه‌نگێكی دیكه ده‌ستده‌كه‌وێت و هه‌ستی پێده‌كرێت. پێم وانییه رۆمانی عیراقی و ئه‌ده‌بی عیراقی هه‌تا ماوه‌یه‌كی زۆر بتوانێـت له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانی جه‌نگ رزگار بێت. به‌داخه‌وه جه‌نگ بووه‌ته هاوڕێیه‌كی به نه‌فره‌تكراو كه ناچارین له‌گه‌ڵیدا بژین.
*ئه‌م خه‌ڵاته به‌لای تۆوه چ مانایه‌كی هه‌یه و له‌داهاتووی خۆتدا كاریگه‌رییه‌كه‌ی چۆن ده‌بینیت؟
-خه‌ڵات ره‌مزی سه‌ركه‌وتنه و پێم وانییه ته‌نانه‌ت یه‌ك نووسه‌ریش له دنیادا هه‌بێت كه به‌دوای سه‌ركه‌وتندا وێڵ نه‌بێت. خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی كتێبی ئه‌دنبه‌ره خاڵی بازدان بوو له رێڕه‌وه‌ی پیشه‌كه‌ی مندا وه‌كو نووسه‌رێك، ئێستا له‌به‌رامبه‌ر رۆمانی دواترمدا زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیاریی ده‌كه‌م.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
سه‌رچاوه: www.iranart.news