به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه، ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ستافی رۆژنامه‌نووسانی کوردستانی نوێ کرد.
لە٣٣ یەمین ساڵەی دەرچوواندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی دوای راپەڕین، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین، ئومێد دەکەین ھەمیشە بەردەوام بن و پێشەنگی کاروانی میدیای نووسراو بن.
کوردستانی نوێ کوردستانێکی ئاوەدان بوو بۆ دونیای رۆژنامەگەری و میدیای نووسراو کە پیشەییانە کارتان کردووە سەرباری ھەورازو نشێوییەکان بەڵام وەک رۆژنامەیەکی بەرپرسیار بەردەوام بن.
كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه و له‌ماوه‌ی ٣٣ ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌رمانێكی پر به‌رهه‌می له بواری رۆژنامه‌وانی كوردیدا فه‌راهه‌م كردوه و قوتابخانه‌یه‌ك بوه بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم...
حاجی مەسیفی
سکرتێری ئەنجونەنی پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان