لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیادا كە شەوی یەكشەممەی رابردوو 12/1/2025 – لە یاریگای گەوهەری پرشنگدار لە جددەی سعودییە كرا، بارسیلۆنا 5-2 لە یانەی ریاڵ مەدرید -ی بردەوە، لەم یارییەدا ئەم چەند ئامار و سەرژمێرییانە تۆمار كران:
*لە ساڵی 2018 –ەوە، ئەمە یەكەمین یارییە ریاڵ مەدرید پێنج گۆڵی لێدەكرێت، ئەو ساڵەش هەر بارسیلۆنا تواینویەتی پێنج گۆڵ لە ریاڵ بكات و ئەو یاریەی ساڵی 2018 –ی 5-1 لێبردۆتەوە.
*ئەمە یەكەم نازناوە بارسیلۆنا لەسەر دەستی هانسی فلیكی ئەڵمانی بەدەستی دەهێنێت.
*ئەمە یەكەم كلاسیكۆ بووە كە مانزانۆی ناوبژیوانی ئیسپانی بەڕێوەی ببات و بارساش كلاسیكۆكە بباتەوە.
*بردنەوەكەی بارسیلۆنا بەجۆرێك بوو، كە لە دەقیقەی 56 – ی یارییەكەوە چیزنی گۆڵپارێزی بارسا بە كارتی سور كراوەتە دەرەوەو تا دەقیقەی 98 بە 10 یاریزانەوە یاریشیان كردووە.
*تۆڕی ئۆپتا كە تۆڕێكی تایبەتە بە ئامار و سەرژمێرییەكان، بڵاویكردۆتەوە، ئەم بردنەوەیە قەرزێك بوو لەسەر بارسیلۆنا كە دەبوو قەرەبووی بكەنەوە، چونكە 62 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەكەمین جار لەمێژووی كلاسیكۆكاندا، ریاڵ مەدرید توانیبووی دوو كلاسیكۆی یەك لەسەر یەك بە جیاوازی 9 گۆڵ و بە ئەنجامی زیاتر لە 4 گۆڵ لە یەك یارییدا بباتەوە، ئەوەیش ساڵی 1963 بوو، كاتێك دوو كلاسیكۆی 5-1 و 4-0 بردبووەوە، وا ئەمجارە و پاش تێپەڕ بوونی 63 ساڵ، بارسا ئەو قەرزەی دایەوە و لە دوو كلاسیكۆی یەك لەسەر یەكدا 4-0 لە لالیگاو 5-2 لە یاریی كۆتایی جامی سوپەردا لە ریاڵی بردەوە.
*هانسی فلیك درێژەی بە ریكۆردێكی نایابی خۆیدا ئەویش ئەوەبوو، هیچ یارییەكی كۆتایی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا نەدۆڕاندووە 7 یاریی كۆتایی 7 بردنەوە.