قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، کاک عەزیز سەعید لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زۆر دڵسۆزانە و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەرکەکەی خۆی وەک بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ کرد.
دەشڵێت، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و خانەنشین بوونی، ئەمڕۆ سەردانیم کرد، سوپاسی هەموو خەمخۆری و ماندووبوونەکانیم کرد لەماوەی ئەرکەکەیدا. هەروەها سوپاسی هەموو فەرمانبەرانی بەڕێزی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانیم کرد کە یارمەتیدەری بوون و بەهۆی هەوڵەکانی ئەوانەوە سلێمانی پێشەنگە لە وەبەرهێنان لەسەر ئاستی عیراقدا.