وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق، كار بۆ داخستنی سەرجەم كەمپەكانی ئاوارەكان دەكات و رایدەگەیەنێت: ساڵی داهاتوو كۆتایی بە دۆسێی ئاوارەكان دەهێنین.
بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاندووە: هەوڵدەدەین ساڵی داهاتوو لە رێگەی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی خێزانە ئاوارەكانی دانیشتووی كەمپەكانی هەرێمی كوردستانەوە، دۆسێی ئاوارەكان بە تەواوەتی دابخەین، ئاماژەی بەوەشداوە «وەزارەتی كۆچ بەردەوامە لە دابینكردنی هاوكاریی تەندروستی و خۆراك بۆ ئاوارەكانی ناو كەمپەكان».