رۆژی یەکشەممەی رابردوو 26/1/2025، وەفدی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەکە، بە بانگهێشتنامەی رەسمی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە سەردانی مۆزەخانەی یانەی بارسیلۆنایان کرد و ئامادەی یاری نێوان بارسیلۆنا و ڤالانسیا -ش بوون.
لەم سەردانەدا کە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ئامادە بوو، وەفدەکە لەگەڵ (خوان لاپۆرتا) سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا کۆبووەوە و باس لە گەشتوگوزاری وەرزشیی کرا وەک یەکێک لە جۆرە کاریگەرەکانی گەشتوگوزار و ئاماژەی بەوەشدا کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتوی ئیسپانیا، پەرە بە گەشت و گوزاری وەزشیی بدات.
شایەنی باسە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان - دەستەی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی بەشدارییکردن لە پێشانگای گەشتیاریی (FITUR) لە مەدرید، سەردانی ئسپانیایان کردوە.