خاوەن چێشتخانەیەک لە دهۆک رایگەیاند " ئێمە لە هەفتەیەکدا نزیکەی ٣٠٠ تۆن برنج دروست دەکەین ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ کیلۆ لە گۆشت کە بە قەلیا ئاکرێ ناسراوە دروست دەکەین، بڕێکی زۆریش لەم رێژەیە بە فیڕۆ دەچێت"
ئەمەش لە کاتێکدا بە گوێرەی ئامارەکان کە لە ڕاپۆرتێکی وەزارەتی پلاندانانی عیراقدا هاتووە، دهۆک هەژارترین پارێزگایە لە هەرێمی کوردستان
کۆڤان تەها، ئابووریناس لەم بارەوە باسی لەوە کردووە کە بەفیڕۆدانی ئەم ڕێژە زۆرە لە خواردن زیانی ئابووری زۆری هەیە، لە درێژەی وتەکانیشیدا ئاماژەی بەوە داوا بە گوێرەی ئامارەکان زیاتر لە ٪٥ی داهاتی خێزان بۆ کڕینی خواردن و خواردنەوەکانە، کە ئەمەش بەشێکی زۆرە، بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئەو ڕێژە زۆرە لە خواردن دەتوانرێت بارودۆخی ژیان باشتر بکرێت.
لە هەمان کاتدا کارگەیەکی ڕیسایکلین لە ناوچەی کواشێ لە دهۆک ئاماژەیان بەوە داوە کە رۆژانە ٦٣٠ تۆن لە خۆڵ و خاشاک دەگاتە کارگەکە، لەو ڕێژەیە نیوەی خواردنە، بڕێکی زۆری دیکەش ناگاتە کارگەکانی رر
یسایکلین کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت.