شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا دەکات

10:20 - 2025-01-28
کوردستان
1376 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی.

لە دیداری نێوانیاندا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەریەک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی ئەمریکا گفتوگۆی دۆخەکەیان کرد و دید و تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو.

گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دیدگای یەکێتی بۆ حوکمڕانی خستەڕوو و دووپاتیکردەوە کە یەکێتی لەگەڵ حوکمڕانییەکە بەبێ جیاوازی خزمەتی خەڵک بکات و کێشەکان لە ریشەوە چارەسەر بکات و هەموان بەشداری راستەقینە بن لە حوکمڕانی و بڕیاردان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان