بۆچی ئاگرەکان ساڵ بەساڵ خراپتر دەبن؟

11:46 - 2025-02-03
ژینگە
46 جار خوێندراوەتەوە
# گۆڕانی ژینگە و گەرمبوونی جیهانیی و وشکە ساڵیی، ئەگەری ئاگرکەوتنەوەکان بە رێژەی 35 ٪ زیاد دەکات

ئا: دڵان سامان

توێژینەوەیەکی زانستیی لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، گۆڕانی کەشوهەوا کە لە ئەنجامی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست دەبن، لەگەڵ تەشەنەسەندنی بارودۆخی گەرم و وشک و رەشەبا کە وایانکردووە ئاگرەکان زیاتر ببن، وەک ئەوەی لەم دواییانەدا لە لۆس ئەنجلۆس-ی باشووری کالیفۆرنیای ئەمریکا روویدا.
هاوکات ئەو توێژینەوەیە باس لەوە دەکات هۆکارە بەردەوامەکانی گۆڕانی ژینگە و گەرمبوونی جیهانیی و وشکە ساڵیی، پەنگخواردنەوەی گەرما ئەگەری ئاگرکەوتنەوەکان بە رێژەی 35 ٪ زیاد دەکات و توندیی ئاگرەکانی بە رێژەی 6 ٪ زیاد دەکات. 
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بە هۆکاری دیکەش داوە کە بووەتە هۆی خێرا بڵاوبوونەوە و بە توندی تەشەنە سەندی ئاگرەکە و سووتانی هەزاران ماڵ و گیانلەدەستدانی نزیکەی 29 کەس، یەکێک لەو هۆکارانە رەشەبای بەهێزی دەگمەنی (سانتا ئانا)یە کە یەکجار لە دەیەیەکدا روودەدات، لەگەڵ پایزی وشکی ئەمساڵ دوای دوو ساڵ لە بارانی توند و پایزی تەڕ، کە بووەتە هۆی گەشەکردنی گژوگیا و دارودرەختی چڕ، دواجار دەبنە هۆی خێرا کەوتنەوەی ئاگر، لەگەڵ کەشی گەرم و هەوای وشک، هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ گەورەیی و بەهێزیی ئەو ئاگرانە.  
هەروەها ئەو گروپە توێژەرە توانیان ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی ئەو ژینگەیەی ئاگری بەخێرایی تێدا دەکەوێتەوە، دەستنیشان بکەن، کە بریتییە لە پێوانەکردنی بارانبارینی رابردوو و شێ و خێرایی با، ئەوەش ئەو بوارەیە کە ئەو گروپە توێژینەوەیان لەسەر کردووە و دەتوانرێت لە رێگەیەوە گۆڕانی ژینگەی پێ پێوانە بکرێت.    
سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان