سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاگادار کراونەتەوە، بەزووترین کات ڤیزاکارت دەربکەن و بەشێوەی حەواڵە پارەی مانگانەی بەشەخۆراک رەوانەی حکومەتی فیدراڵ بکەن.
لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانیی عیراق سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەشەخۆراک ماوەی 10 رۆژیان داوەتە بریکارەکان تاوەکو بەزووترین کات ڤیزاکارت دەربکەن، بەپێچەوانەوە هەر بریکارێک تاوەکو 15ی شوبات ڤیزاکارت دەرنەکات رێکاریی یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.
ئەمە لە کاتێکدایە بانکی جنوبی ئیسلامیی لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە دیاریکراوە تاوەکو بێبەرامبەر کارتی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم بریکارەکان دەربکات و بانکەکە لقی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەشەخۆراکیی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.