بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی عیراق، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێکرا.
هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە کردەوە و سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی بەردەوام رۆڵێکی کاریگەریی بۆ پاراستنی سەقامگیریی گێڕاوە و لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ نزیککردنەوەی تەواوی لایەنەکان و داوامان بۆ گشت لایەک ئەوەبووە لە ئاڵۆزییەکان دووربن.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتی، گفتوگۆکانمان ئەرێنین و هیوادارم لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی بگەنە رێککەوتن بۆ حکومەتێکی کاریگەر و خزمەتگوزار.