دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە مارك روتە سكرتێری گشتیی ناتۆ و وفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی دووقۆڵی لە بوارەكانی پێشكەشكردنی راوێژ و بەشداریكردن لە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی توانا سەربازییەكانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق.
هەر لە دیدارەكەدا، دۆخی گشتیی ئەمنیی ناوچەكە و ژمارەیەك پرسی پەیوەست بە پشتیوانی لۆجستی بۆ نوێنەرایەتیی ناتۆ لە عیراق، تاوتوێكران.
هەردوێنێ، سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی روسیا و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر خواستی عیراق بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا، هەروەها جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە، كرایەوە.