دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی چوار سكاڵای هەرێم كۆدەبێتەوە

05:22 - 2025-02-07
عیراق
38 جار خوێندراوەتەوە


هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ تاووتوێكردنی چوار سكاڵا كە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە كۆدەبێتەوە، كە بریتین لە لابردنی مەرجەكانی فرەژنی، هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەت و رێنماییەكانی تایبەت بە پێبژاردنی هاتووچۆ و رسوماتی مەرجی توندوتۆڵی.

 ئەو چوار سكاڵایە  رۆژی سێشەممە تاووتوێ دەكرێن. پێشتر دووان لەو سكاڵایانە لە 23ی كانوونی یەكەمی 2024 و دووانەكەی تریان لە 28ی كانوونی دووەمی 2025 دواخرابوون. یەكێك لە سكاڵاكان تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی چەند مەرجێكی فرەژنی، كە لە هەموارێكی یاسای باری كەسی لە پەرلەمانی كوردستان كراوە. 

هەمان رۆژ دادگەی فیدراڵی تاوتوێی دوو سكاڵا دەكات، كەتێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان و ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان كراوە. سكاڵای چوارەم لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆ تۆماركراوە، كە تایبەتە بە پێبژاردنی سەرپێچییەكانی هاتووچۆ و پارەی پشكنینی ئۆتۆمبێل و پێبژاردنی تیژرەویی. لەو سكاڵایەدا داوا كراوە سەرپشككردنی وەزیری ناوخۆ بە زیادكردن یان كەمكردنەوەی رسومات و پێبژاردنی هاتووچۆ  بە نادەستووری بناسێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان