سودانی: توانیمان عیراق لە پریشكی ئاگری جەنگ دوور بخەینەوە.

12:00 - 2025-02-11
عیراق
111 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە داناییەوە مامەڵەیان لەگەڵ پێشهاتەكانی ناوچەكەكردووە و عیراق-یان لە جەنگ دوورخستووەتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێشهاتەكانی ناوچەكە گۆڕانكاری زۆرییان هێنایە پێشەوە و دوور لە هەڵەشەیی و هەڵچوون توانیمان وڵات لە پریشكی ئاگری جەنگ دوور بخەینەوە.

وتیشی، “كەسانێك هەبوون دەیانویست هەموو وڵاتانی ناوچەكە بەخۆیانەوە بسوتێنن، لە رێیی سیاسەتی هاوسەنگەوە عیراقمان لە تارمایی جەنگ دوورخستووەتەوە،”.

بابەتە پەیوەندیدارەکان