د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازی لە وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتیی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی، كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
سەرۆك كۆمار، گرنگی هەوڵی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی خستەڕوو بۆ گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەكانی هەرێم و رایگەیاند: ئەوەش هەنگاوی پراكتیكی و لێكتێگەیشتن و كاری هاوبەش و یەكڕیزیی پێویستە و دەرئەنجامەكەشی خزمەت بە هاووڵاتیان دەكات.