هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی لە سەرۆكایەتیی كۆمار، لە راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە كرد كە «پێویستە هەمووان پابەندبن بە یەكڕیزیی نیشتمانی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە پرسە گرنگەكان».
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: سەرۆكایەتیی كۆمار پاڵپشتی سەرەكیی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی یاساكان لەژێر چەتری دەستووردا، ئەو سكاڵایەشی سەرۆكایەتیی كۆمار لەبەردەم دادگای فیدراڵی تۆماریكردووە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە، كە ئەوەش لە هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی، سەرچاوەی گرتووە و لەو روانگەیەوەیە كە خۆپیشاندانی جەماوەری و مانگرتن لە خواردن لەلایەن ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر هاتووەتە ئاراوە و بووەتەهۆی داخستنی چەندین خوێندنگە و پەكخستنی خوێندنی هەزاران خوێندكار.