مامۆستا حەسەن جاف كۆچی دوایی كرد
نووسەر و رۆژنامەنووس و شاعیر و رەخنەگری كورد مامۆستا حەسەن جاف، دوێنێ لە هەولێر، كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا حەسەن جاف، ساڵی 1941 لە شاری كەركوك لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە كەركوك تەواوكردووە، پاشان لە بەغدا كۆلیژی ئادابی تەواوكردووە و بووە بە مامۆستا.
مامۆستا حەسەن جاف، هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بەباشی زانیوە و لە بواری رەخنەی ئەدەبی و نووسیندا رۆڵێكی گرنگ و باشی گێڕاوە و چەندین كتێبـی بە زمانی كوردی و عەرەبی نوسیووە.