ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی 12ی هەرێم تاوتوێدەکەن

09:35 - 2025-02-11
عیراق
57 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی داهاتوولیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بانگهێشتی وەزارەتی دارایی عیراق دەکات و تاوتوێی مووچەی مانگی 12 فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن.

سەرچاوەیەک لە بەغداد رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەبارەی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بانگهێشتی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق دەکات و لە نزیکەوە گفتوگۆی دیاریکردنی چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، لە کاتی پێویستدا لیژنە حەوت ئەندامییەکەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمیش کۆدەبنەوە و چارەنووسی مووچەی ئەو مانگە تاوتوێ دەکەن، کە لە نێوان هەرێم و بەغداد بە نادیاری ماوەتەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، لە کۆبونەوەکەی رۆژی سێشەممەدا پرسیار ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق دەکرێت، لە بارەی رادەستکردنی  داتای فەرمانبەرانی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ و دەستپێکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان