دەزگای شەهیدانی عیراق دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی راگەیاند

01:28 - 2025-02-12
عیراق
24 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای شەهیدانی عیراق رایگەیاند، تیمەكانیان پشكنینیان بۆ گۆڕێكی بەكۆمەڵ كردووە كە لەمدواییەدا لە شارۆچكەی فەلوجەی سەربە پارێزگای ئەنبار دۆزراوەتەوە.
زڕغام كامیل، سەرۆكی تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئاماژەی بەوەكردووە، پشكنینی بۆ گۆڕە بەكۆمەڵەكە  و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس.
ئەوەشی وتووە، لە گۆڕە بەكۆمەڵەكەدا روفاتی ژن و پیاوی تێدایە و بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، لە هەر قۆناغێكدا 20 بۆ 25 كەس كۆمەڵكوژ كراون و دواتر خراونەتە گۆڕی بەكۆمەڵەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان