״دوورکەوتنەوە لە گرژیی و ئاڵۆزییەکان״

01:43 - 2025-02-13
عیراق
124 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کاک مەسرور بارزانی، لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، پێشوازیمان لێکرا.
دەشڵێت: لەدیدارەکەدا، باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد و قسەمان لەسەر مەترسییەکانی ناوچەکە کرد کە چۆن هاوکاربین لەئارامی و سەقامگیریی و دوورکەوتنەوە لە گرژیی و ئاڵۆزییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان