كردنەوەی پیشانگەی نێودەوڵەتیی پەرتوكی نەجەف

01:45 - 2025-02-13
عیراق
111 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ، لە رێوڕەسمێكدا، چوارەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پەرتوكی نەجەفی، كردەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لە بەرپرسان ئامادەبوون، سەرۆك كۆمار وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: نەجەف، پایتەختی زانست و ئەدەب و شاری زانایانە و لەسەر خاكەكەی ناوەندێكی زانستی دامەزراوە، كە تەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە و لە خوێندنگەكانیدا زانایانی گەورە و نووسەران پێگەیەنراون و كردنەوەی ئەم پیشانگەیەش مانایەكی تایبەتی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمجۆرە چالاكییانە كاریگەریی مرۆیی و كەلتوریی گەورە لەسەر كۆمەڵگە بەجێدەهێڵێت، بەتایبەتی كە خەڵكی نەجەف روو لە خوێندنەوە و نووسینن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان