بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و هاووڵاتیان

12:11 - 2025-02-16
عیراق
108 جار خوێندراوەتەوە

 

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازی لە د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا پێشكەوتنەكانی وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوێكران.
لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار گرنگی بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو پڕۆژەیاسایانەی لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆمارەوە ئاڕاستەدەكرێن بەمەبەستی تاوتوێكردن و پەسەندكردنیان، خستەڕوو.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری لەپێناوی بەهێزكردنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا و پەرۆشی بۆ پاراستنی مافەكانی گەل، كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان