لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، هەواڵی دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەت لەنێوان یەكێتی و پارتی و دروستبوونی هاوڕایی لەو بارەوە دوورە لە راستیی و چاوەڕێن رەشنوسی پێكهێنانی حكومەت ئامادەبێت دواتر باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت.
سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمنانیی کوردستان لە میانەی دیدارێکیدا لە کوردسات نیوز، سەبارەت بە بەشداری یەکێتی لە حکومەت ئاماژەی بە کۆبونەوەکاندا و وتی یەکێتیی لە گفتوگۆی جدیدایە لەسەر کۆی وەزارەتەکان و چۆنێتی دابەشکردنیان.
سەعدی پیرە وتیشی، یەكێتی رازی نابێت بەبێ دیاریكردنی دەسەڵاتەكان پۆست وەربگرێت، ناكرێت شەش وەزارەت بە تەنها وەربگرن و حكومەت رادەستی ئەوانی تر بكەن.
سەبارەت بەسەردانی شاندی ئیمڕاڵی بۆ هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، سەردانی ئەو شاندە بۆ کورد گرنگە و هەڵوێستی ئێمە بژاردەی ئاشتیی و هەوڵدانە بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ.
هاوکات سەبارەت بە بەشداریکردنی سەرۆکی یەکێتیی، لە کۆنگرەی ئاسایشی میوشن، ئاماژەی بەوەدا: سەرۆکی یەکێتی، درێژەپێدەری رێبازی باوکییەتی و هەمیشە لە بواری ئاشتی و سیاسیدا لە ناوە و دەرەوەی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی چالاکە و بەشداریشی لە کۆنفرانسی میونشن بۆ کورد گرنگە.